خوله‌کانی دیکە

ئۆزیل: کریستیانۆ بۆ هەمیشە بە ناوازە دەمێنێتەوە

یاریگا
مەسعود ئۆزیل، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی ریال مەدرید، بە توندی دژی ئەوانە دەوەستێتەوە کە بە خراپە ناسی رۆناڵدۆ دەکەن.

یاریزانەکەی پێشووی ئەڵمانیا لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیویەتی “ من تێناگەم ئەم رەشبینیەم رۆژنامەنوسان و راگەیاندنەکان بەردەوام لە کوێ سەر هەڵدەدات، بەشێک لە رۆژنامەنوسەکانی کە هیچ کارێکیان نیە، بە دوای ئەوەن سەرنجی خەڵکانێک بۆ خۆیان رابکێشێن، ئەو ئێستا تەمەنی 38 ساڵە و زۆر ئاساییە ساڵان 50 گۆڵی پێ نەکرێت “.

ئۆزیل لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت رۆناڵدۆ “ هەموو ئەوانەی لە 20 ساڵی رابردوو چێژیان لە یارییەکانی دۆن بینیوە، دەبێت سوپاسگوزار بن “.

بابەتی زیاتر

Back to top button