مۆندیال

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەڕازیل بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كرواتیا

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی تیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل  بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كرواتیا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و كرواتیا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بەڕازیل بە بردنەوەیان لە كۆریای باشوور و كرواتیاش بە بردنەوەیان لە یابان توانیان خۆیان بگەیەننە ئەم قۆناغە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەڕازیل:

گۆڵپارێز: ئەلیسۆن

هێڵی بەرگری: دانێلۆ، تیاگۆ سێلڤا، ماركینهۆس ، میلیتاو

هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ، پاكیتا، نەیمار

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، ڕیچارلیسۆن ، ڕافینها

بابەتی زیاتر

Back to top button