فه‌ره‌نسا

خلێفی باس لە ئەگەری گواستنەوەی ڕۆناڵدۆ دەكات بۆ یانەكەی

یاریگا-

ناسڕ خلێفی، سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە هەڵوێستی یانەكەی دەكات سەبارەت بە گواستنەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی.

لە ئێستادا ئەفسانەكەی تۆپی پێ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بێ یانەیە لە دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد.

پێش یاریەكەی پۆرتوگال و سویسرا دەنگۆ بڵاوبوویەوە كە ڕۆناڵدۆ پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودیەوە دەكات بەڵام لە دوای یاریەكە ئاشكرایكرد كە ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.

خلێفی لە لێدوانیدا بۆ سكای سپۆرت سەبارەت بە واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ووتی: ئێمە میسی و ئیمباپێ و نەیمارمان هەیە ئەوە زۆر سەختە كە بیر لە ڕۆناڵدۆ بكەینەوە، هیوای باشترینی بۆ دەخوازم ئەو نایابە و هێشتا یاریزانێكی باوەڕپێنەكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button