ئه‌ڵمانیا

هانز فلیك لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە شێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند هانز فلیك ڕاهێنەری هەڵبژاردەكەیان لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت و دوورناخرێتەوە.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ماڵئاوایی كرد و نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی شانزەی پاڵەوانیەتیەكە.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ئاشكرایكرد هانز فلیك لە پۆستەكەی بەردەوام دەبێت و هەمووان متمانەمان پێیەتی كە دەتوانێت سەركەوتن بەدەست بهێنێت.

هەروەها ئاشكرایانكردووە كە بە لایەنی كەمەوە ڕاهێنەرەكە تا دوای یۆرۆی 2024 بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button