مۆندیال

دانێلۆ پێرێرا بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری یاریەكانی مۆندیال بكاتەوە

یاریگا-

هەڵبژاردەی پۆرتوگال گورزێكی كوشندەی بەركەوت پێش یاریەكەیان بەرامبەر مەغریب لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

وا بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و مەغریب ڕووبەڕووی یەك ببنەوە، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانیدا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت دانێلۆ پێرێرا بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت لە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بەشداری بكاتەوە بەهۆی پێكانەوە، بەمزوانە یاریزانەكە دەگەڕێتەوە پاریس.

دانێلۆ پێرێرا دووەم یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگالە كە لە یاریەكانی جامی جیهانی دووردەخرێتەوە لە دوای نۆنۆ میندێز.

بابەتی زیاتر

Back to top button