ئیسپانیا

ئینریكی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دووردەخرێتەوە

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریداوە لویس ئینریكی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە پۆستەكەی دووربخاتەوە دوای كرانە دەرەوەی هەڵبژاردەكەیان لە یاریەكانی جامی جیهانی.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی شانزەی جامی جیهانیدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب بوویەوە و یاریەكەش بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە بەرژەوەندی مەغریبیەكان كۆتایی هات.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی كادینا سێر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاریداوە لویس ئینریكی لە پۆستەكەی دووربخاتەوە.

ئینریكی كۆبونەوەیەك لەگەڵ سەرۆكی شاهانەی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و بەڕێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەكە ساز دەكات بۆ تاوتوێكردنی بەردەوام بوونی وەك ڕاهێنەری هەڵبژاردەكە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە چاوەڕوانی كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی ناكەن كە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت و چاوەڕوان دە كرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی لە پۆستەكەی دووربخریتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button