ئه‌وروپاگرنگترین

هازارد وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

یاریگا-

ئیدین هازارد، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

هەڵبژاردەی بەلجیكا لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ماڵئاوایی كرد و لە ڕیزبەندی سێیەمی كۆمەڵەكەی بوو لە دوای مەغریب و كرواتیا بەوەش نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی شانزەی پاڵەوانیەتیەكە.

كەمێك پێش ئێستا هازارد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە و نووسیویەتی:

” ئەمڕۆ لاپەڕەكە دادەخرێت، سوپاس بۆ خۆشەویستیتان، سوپاس بۆ پشتگیریە بێ وێنەكەتان، سوپاس بۆ ئەو هەمووە دڵخۆشیەی لە ساڵی 2018ەوە پێتان بەخشیوم، من بڕیارمداوە كە كۆتایی بە یاریكردنی نێودەوڵەتیم بهێنم، بیرتان دەكەم هاوڕێیان”.

هازارد 126 یاری بە درێسی هەڵبژاردەكەیەوە ئەنجامداوە و توانیویەتی 33 گۆڵ تۆمار بكات و 36 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button