مۆندیال

پیپی دوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد

یاریگا-

پیپی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دوو ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆمار كرد لە یاریەكانی جامی جیهانیدا دوای یاریەكەیان بەرامبەر سویسرا.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سویسرا بوویەوە و یاریەكەشی بە ئەنجامێكی گەورە و بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی شانزەی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە خولەكی 33 پیپی گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەكەی بە لێدانی سەر تۆمار كرد.

بەو گۆڵەش بەرگریكارەكەی پۆرتوگال بوو بە گەورەترین یاریزان گۆڵ لە قۆناغی كرانە دەرەوەی جامی جیهانیدا تۆمار بكات بە 39 ساڵ و283 ڕۆژ.

هەروەها بوو بە دووەم گەورەترین یاریزان لە مێژووی پاڵەوانیەتیەكەدا كە گۆڵ تۆمار بكات لە دوای ڕۆجێر مێلا بە 42 ساڵ و39 ڕۆژ.

پۆرتوگال لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button