ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ریال مەدرید هیچ نیازێکی بۆ گواستنەوەی هالاند نیە

یاریگا
دوای پەیوەندی کردنی ئێرلینگ هالاند بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی، دەنگۆیەک بڵاوبووەوە گوایە کارگێری یانەی ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی دەدات، بەڵام دەنگۆکان رەتدەکرێنەوە.

خۆزێ فلیکس دیاز رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری شاهانەکان دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر هێرشبەرە نەرویجیەکەی ستیزن، لە پرۆژەی گواستنەوەی پاشگەزبونەتەوە، ئەمیش بەهۆی ئەو مووچە زۆرەی وەردەگرێت، چونکە ئەوان ئامادەنین هیچ یاریزانێک بگوازنەوە، داوای مووچەیەکی زۆر بکات.

رۆژنامەنوسە ئیسپانیەکە بڵاویشی کردووەتەوە، یانەی ریال مەدرید زیاتر چاوی لەسەر ئەو یاریزانانەیە کە داوای مووچەیەکی سنوردار دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button