ئاسیائه‌مریکامۆندیال

ڤینیسیۆس گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنتەوە

یاریگا
ڤینیسیۆس جۆنیۆر، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئئسپانیا گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای نایکی ئەمریکی هەڵدەوەشێنتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرە بەڕازیلیەکە لە رەفتاری کۆمپانیا ئەمریکیەکە ناڕازییە، هەربۆیە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە هەڵوەشێنتەوە و، بەرێوەبەری بازرگانیش لەم هەنگاوە ئاگادار کردووەتەوە.

ئاس بڵاویشی کردەوە ڤینی هەر بەهۆی رەفتارەکانی کۆمپانیای نایکی، بە پێڵاوێکی کۆن بەشداری مۆندیالی قەتەری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button