مۆندیال

لێدوانی دیشامپ دوای گەشتنیان بە قۆناغی چارەكی كۆتایی

یاریگا-

دیدیە دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا باس لە گەشتنی هەڵبژاردەكەی بە یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ دەكات.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا ڕووبەڕووی پۆڵەندا بوویەوە و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە لە میانەی یاریەكانی قۆناغی شانزەی جامی جیهانی.

لە دوای یاریەكە ڕاهێنەری كەڵەشێرەكان ووتی: گەشتنمان بە قۆناغی چارەكی كۆتایی بۆ ئیمە ئاسان نەبوو، چونكە هەڵبژاردەی پۆڵەندا هەڵبژاردەیەكی ڕێكخراو بوو كاریان لەسەر هێرشی هەڵگەڕاوە دەكرد.

هەروەها ووتیشی: لە گێمی دووەمدا توانیمان یارییەکە کۆنتڕۆڵ بکەین، ئەم هەڵبژاردەیە توانای چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی ناو یاریگای هەیە.

لە كۆتایشدا ووتی: گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی شتێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، كە ئەوەش ئەنجامی هەوڵەکانمانە لەم پاڵەوانیەتییەدا، بەکۆمەڵ کاردەكەیەن و ئەمەش شتێکی باشە، و دەبێت بەردەوام بین لە کارەکانمان و ئەوەی چاوەڕوان دەکرا لە ئێمە بیگەیەنین بە هاندەرانمان.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button