ئاسیائه‌مریکامۆندیال

تیتێ: نێیمار بەرامبەر کۆریا یاریی دەکات

یاریگا
تیتێ راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند و ئاشکرای کرد نێیمار بەرامبەر کۆریای باشوور یاری دەکات.

هەڵبژاردەی بەڕازیل خاوەنی پێنج ناسناوی مۆندیال، لە قۆناغی شازدەی مۆندیالی 2022 رووبەڕووی کۆریای باشوور دەبێتەوە، پێش یارییەکەش راهێنەری هەڵبژاردەکە رایگەیاند، گۆڵکارەکەیان لە پێکانەکەی رزگاری بووە و، ئەگەر سبەی لە راهێنانەکان هیچ کێشەی بۆ دروست نەبێت، بەشداری پێدەکرێت.

نێیمار بەهۆی ئەو پێکانەی لە قاچی تووشی بوو لە یەکەم یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سڕبیا، نەیتوانی بەشداری دوو یارییەکەی دیکەی مۆندیالی قەتەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button