خوله‌کانی دیکە

هۆڵەندا لە سێ پاڵەوانی کیشوەرەکانی بردووەتەوە

یاریگا
هەڵبژاردەی هۆڵەندا توانی بە بردنەوەی لە ئەمریکای پاڵەوانی کۆنکاکاف، بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی قەتەر بەدەست بێنێت.

هۆڵەندیەکان تاوەکو ئەم قۆناغە توانیویانە بەرامبەر سێ پاڵەوانی کیشورەکان بردنەوە بەدەست بێنن، لە قۆناغی کۆمەڵەکان قەتەر پاڵەوانی کیشوەری ئاسیا و، سەنیگال پاڵەوانی ئەفریقیایان تووشی دۆڕان کردووە و لەسەر دەستی ئەوان گەیشتنە قۆناغی شازدەی مۆندیالی 2022.

لە قۆناغی شازدەش پرتەقالیەکان ئەمجارەیان رووبەڕووی ئەمریکا، پاڵەوانی کیشورەی ئەمریکای باکوور بونەوە و، ئەوانیشیان تووشی دۆڕان کرد، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییش رووبەڕووی پاڵەوانی کیشوەری ئەمریکای باشوور واتە ئارجێنتینا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button