مۆندیال

ناوی کریستیانۆ لە نێو خراپترین پێکهاتەی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالدایە

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال ناوی لە نێو پێكهاتەی خراپترین یاریزانانی یاریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕدایە.

دۆن تەنها یەك گۆڵی تۆمار كرد لە یاریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی، لە یەكەم یاری پۆرتوگال بەرامبەر غانا كە بە لێدانی سزا تۆماریكرد.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕۆناڵدۆ ناوی لە نێو لیستی خراپترین یاریزانانی پێكهاتەی قۆناغی كۆمەڵەكانی یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ دایە.

لە پێكهاتەكەدا ئەو یاریزانانە هەڵبژێردراون كە زیاتر لە 60 خولەك بەشداریان كردووە لە قۆناغی كۆمەڵەكان.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی ڕۆژنامە بەڕیتانیەكە دۆن هەڵسەنگاندنی 6.37ی بەدەستهێناوە لەو سێ یاریەی ئەنجامیداوە.

پێكهاتەی خراپترین یاریزانانی قۆناغی كۆمەڵەكانی مۆندیال:

بابەتی زیاتر

Back to top button