مۆندیال

ڕاهێنەری غانا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەی ڕاگەیاند

یاریگا-

ئۆتۆ ئۆدۆ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی غانا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەی ڕاگەیاند دوای كرانە دەرەوەیان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵەوانیەتیەكە.

غانا ماڵئاوایی كرد لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی دوای شكستەكەیان بەرامبەر ئۆرۆگوای بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە میانەی سێیەم یاری و كۆتا یاری خۆیان لە قۆناغی كۆمەڵەكان.

لە لێدوانەكانی دوای یاریەكە ئۆدۆ ووتی: پێشتریش ووتم كاتێك ئەو پۆستەم گرتە دەست كە دوای یاریەكانی جامی جیهانی دەستلەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەش دەكەم.

هەروەها ووتیشی: لە ئێستادا من و خێزانەکەم داهاتوومان لە ئەڵمانیا دەبینین، منیش پێگەی خۆم لە دۆرتمۆند خۆشدەوێت و لەوێ دڵخۆشم، هەر لە سەرەتای وەرگرتنی ئەرکەکەمەوە وتم ئەگەر لە پاڵاوتنەكانیش سەربكەوین، ئەوا دوای یاریەكانی جامی جیهانی دەستلەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەش دەكەم تەنانەت ئەگەر نازناوەكەش ببەینەوە.

ئۆدۆ وەك یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆند كار دەكات و دوای ڕۆشتنی ڕاهێنەری پێشووی غانا جێگای گرتەوە هەڵبژاردەكەی گەیاندە یاریەكانی جامی جیهانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button