مۆندیال

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئوسترالیا

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئوسترالیا.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی ئوسترالیا و ئەرجەنتینن لە قۆناغی شانزەی یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ڕووبەڕووبووی یەك ببنەوە.

ئوسترالیا توانی بە دووەمی كۆمەڵەی چوارەم سەربكەوێت و تانگۆش بە یەكەمی كۆمەڵەی سێیەم خۆی گەیاندە قۆناغی شانزە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین:

گۆڵپارێز: ئیمیلیانۆ مارتینێز

هێڵی بەرگری: گۆنزالۆ مۆنتێل، نیكۆلاس ئۆتامێندی ، لیساندرۆ مارتینێز ، نیكۆلاس تالیافیكۆ

هێڵی ناوەند: ڕۆدریگۆ دی پاول ، ئینزۆ فێرناندێز ، ماك ئەلیستەر

هێڵی هێرشبردن: لیۆنێل میسی ، جولیان ئەلڤارێز ، ئەلیخاندرۆ گۆمێز

بابەتی زیاتر

Back to top button