مۆندیال

ڕیكۆردێكی خراپ بۆ میسی دوای لەدەستدانی لێدانە سزاكەی

یاریگا-

لیۆنێل میسی، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لێدانێكی سزای لەدەستدا لە یاریەكەیان بەرامبەر پۆڵەندا.

هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و پۆڵەندا لە كۆتا یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ڕووبەڕووبووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی تانگۆ كۆتایی هات.

لە خولەكی 39ی گێمی یەكەمدا دوای گەڕانەوە بۆ ڤار ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ ئەرجەنتین هەژمار كرد، بەڵام لیۆنێل میسی نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان میسی بوو بە دووەم یاریزان كە دوو لێدانی سزا تۆمار نەكات لە یاریەكانی جامی جیهانی لە دوای ئاساموا جیان.

تانگۆ توانی بە یەكەمی كۆمەڵەكەی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی شانزەی پاڵەوانیەتیەكە و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووبووی هەڵبژاردەی ئوسترالیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button