مۆندیال

ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی شەشەم بۆ قۆناغی 16

یاریگا

دوای تەواو بوونی یاریەكانی گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ تەنها یەك یاری ماوە و قۆناغی كۆمەڵەكان كۆتایی دێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆمەڵەی پێنجەم و شەشەم كۆتا یاری خۆیان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ئەنجام بدەن.

كۆمەڵەی شەشەم پێكدێت لە هەڵبژاردەكانی كرواتیا، مەغریب، بەلجیكا و كەنەدا، كرواتیا و مەغریب بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی یەكەم و دووەم دێن و بەلجیكاش بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت و كەنەداش بە بێ خاڵ ڕیزبەندی چوارەمی گرتووە.

ئەگەرەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردەكانی كۆمەڵەی شەشەم:

كرواتیا: بە بردنەوە و یەكسان بوون سەردەكەوێت یان شكستهێنان بە مەرجێك كەنەدا لە مەغریب بباتەوە.

بەلجیكا: بردنەوە لە كرواتیا، یەكسان بوون بە مەرجێك كەنەدا لە مەغریب بباتەوە و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی بێت.

مەغریب: بردنەوە و یەكسان بوون ڕاستەوخۆ سەردەكەوێت، یان شكستهێنانی بە مەرجێك كرواتیا لە بەلجیكا بباتەوە، یان یەكسان بن و جیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی مەغریب بێت ، یان بردنەوەی بەلجیكا لە كرواتیا و جیاوازی گۆڵی مەغریب لە كرواتیا زیاتر بێت.

كەنەدا: بە شێوەیەكی فەرمی ماڵئاوایی كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button