ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

یانەی چێڵسی لەگەڵ هێرشبەرێک گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کریستۆفەر نکونکو هێرشبەری فەرەنسی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری بلوز لە هەموو کاتێک نزیکترە بۆ واژۆ کردنی گرێبەستی هێرشبەرە فەرەنسیەکە و، چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانە لەندەنیەکەوە بکات.

نکونکو دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی، لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بانگهێشتی مۆندیال کرا، بەڵام بەهۆی پێکان نەیتوانی بەشداری بکات.

Back to top button