ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی: ئێنکونکو پەیوەندی بە چێڵسی کرد

یاریگا –

کریستۆفەر ئێنکونکو، هێرشبەری فەرەنسی پێشووی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی کرد.

هەژمارەی فەرمی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە کریستۆفەر نکونکو بەشێوەکی فەرمی بۆ ماوەی شەش وەرز واتە تاوەکو ساڵی 2029 پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە.

هێرشبەرە فەرەنسیەکە دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانە لەندەنیەکە دڵخۆشی خۆی دەربرێ و دەڵێت ” بڕوا ناکەم کە درێسی چێڵسی لەبەر دەکەم، هەوڵێکی زۆر درا بۆ ئەوەی من بهێننە یانەکە، دەمەوێت نیشانی هاندەرانی چێڵسی بدەم کە دەتوانم لە یاریگادا چی بکەم”.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە تێچووی گرێبەستەکە نەکردووە، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە تێچووی گرێبەستەکە بۆ یانە ئەڵمانیەکە نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

نکونکو بە درێسی لایپزیگ لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 172 یاریکرد و توانی 70 گۆڵ و 45 ئاسیست و دوو ناسناو بەدەست بێنێت، هەروەها لە مێژوودا تەنها 3 یاریزان توانیویانە هاتریک بەرامبەر تیپەکانی پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئیسپانی بکەن، یەکێک لەوانە نکونکو بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button