خوله‌کانی دیکە

شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ لە مانچێستەر یونایتد دیاریکراوە

یاریگا
دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد هەڵوەشاندەوە، یانەکە شوێنگرەوەی ئەو یاریزانەی دیاریکردووە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئێریک تێن هاگ راهێنەری شەیتانە سوورەکان، داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، کودی گاکپۆ هێرشبەرە لاوەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و یانەی ئایندهۆڤن وەکو شوێنگرەوەی دۆن بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە قۆناغی دووەمی پرێمەرلیگ ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەی شاری مانچێستەر بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کارگێری مان یو هاوینی رابردووش زۆر هەوڵیدا بۆ گواستنەوەی گاکپۆ، بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتوو نەبوون.

Back to top button