مۆندیال

ڕۆناڵدۆ باس لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دەكات لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال باس لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دەكات لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد.

پورتوگال لە یەكەم یاری خۆیدا لە جامی جیهانی ڕووبەڕووی غانا بوویەوە و یاریەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێ بردەوە.

گۆڵەكانی پورتوگال لەلایەن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، جواو فلیكس و ڕافایل لیاو تۆمار كران.

لە دوای یاریەكە دۆن ووتی: بووم بە یەكەم یاریزان كە لە پێنج مۆندیالی جیاواز گۆڵ تۆمار بكات ، ئەوەش جێگای شانازیە.

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ووتی: ئێستا گرنگ نیە، من ئێستا لە جامی جیهانی یاری دەكەم و گۆڵ تۆمار دەكەم لەگەڵ پورتوگال ، هیچ شتێكی دیكە گرنگ نیە.

پورتوگال لە یەكەمی ڕیزبەندی كۆمەڵەكەی دێت بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button