ئینگڵته‌را

بەیاننامەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای جێهێشتنی مانچێستەر یونایتد

Captain Korek

یاریگا-

بەیاننامەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دوای بە جێهێشتنی ڕیزەكانی یانەكەی.

شەوی ڕابردوو یانەی مانچێستەر یۆنایتد و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گەشتنە ڕێككەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دۆن لەگەڵ یانەكەی.

بەیاننامەی فەرمی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای جێهێشتنی ڕیزەكانی شەیتانە سورەكان:

”دوابەدوای گفتوگۆکان لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، هەردوولا ڕازیبووین بە کۆتاییهێنانی پێشوەختەی گرێبەستەکەمان.

مانچێستەر یونایتد و هاندەرانیم خۆشدەوێت، ئەمە شتێکە کە هەرگیز ناگۆڕێت و هەروا دەمێنێت. بەهەرحاڵ، پێموایە ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆمن تا بەدوای ئاڵنگارییەکی نوێوە بگەڕێم.

هیوای سەرکەوتن بۆ تیمەکە دەخوازم بۆ ئەو یارییانەی کە ماویانە لەم وەزرەدا و لە داهاتووشدا”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button