مۆندیال

یەكەم پەیامی مانێ دوای دوورخستنەوەی لە یاریەكانی جامی جیهانی

یاریگا-

سادیۆ مانێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی سەنیگال و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە دوای دوورخستنەوەی لە یاریەكانی جامی جیهانی.

بەهۆی ئەو پێكانەی تووشی هات مانێ نەشتەرگەری ئەنجامدا و بەهۆیەوە نەیتوانی بەشداری لە یاریەكانی جامی جیهانی بكات.

ئەستێرەكەی سەنیگال پەیامێكی لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی:

” ئێوارەتان باش هەموو لایەک، زۆرێکتان دوای پێکانەکەم پەیامی پشتیوانیتان ناردووە، سوپاس بۆ خوا نەشتەرگەرییەکەم لە ناوەڕاستی هەفتەدا ئەنجاممدا بە باشی بەڕێوەچوو، دەمەوێت ئەم دەرفەتە بەهەل وەربگرم و سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ هەمووتان نیشان بدەم، ئەم دووشەممەیە وڵاتی ئازیزمان بەشداری مۆندیالی قەتەری 2022 دەکات، دڵنیام شێرەکان لە هەموو یارییەک تێدەپەڕن و وەک یاریەكی كۆتایی ڕاستەقینە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، هەروەها بڕوام وایە هەموو سەنیگالییەکان لەبەردەم شاشەی بچووکدا دەبن بۆ پشتگیریکردن و هاندانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بە ئازایەتی وەک هەموو ئەو یاریزانانەی کە دەیکەن، هاوڕێکانم وەک جاران وەک یەک پیاو شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی ڕێز لە سەنیگالی ئازیزمان بگرن.. بژی سەنیگال، بڕۆن شێرەکان “.

بابەتی زیاتر

Back to top button