ئاسیائه‌مریکاگرنگترینمۆندیال

قەتەری میواندار بە دۆڕان دەستی بە مۆندیال کرد

یاریگا
هەڵبژاردەی قەتەر میوانداری مۆندیالی 2022 لە یەکەم یاری تووشی دۆڕان بوو.

لە یەکەم یاری مۆندیالی 2022 هەڵبژاردەی قەتەری میواندار لە کۆمەڵەی یەکەم رووبەڕووی ئیکوادۆر بووەوە و یارییەکەشیان بە ئەنجامی 0-2 دۆڕاند. دوای تێپەربوونی 16 خولەک بەسەر یارییەکە ڤالێنسیا توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە بۆ هەڵبژاردەی میوان بکات، دواتر لە خولەکی 31 هەمان یاریزان گۆڵی دووومیشی کرد و یارییەکەش تاوەکو کۆتایی هەر بەم ئەمجامە مایەوە و ئیکوادۆر یەکەم خاڵی بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی قەتەر رۆژی 25ـی ئەم مانگە لە دووەم یاری رووبەڕووی سەنیگال دەبێتەوە و ئیکوادۆریش لە هەمان رۆژ رووبەڕووی هۆڵەندا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button