مۆندیال

پەیامی كەریم بێنزیما دوای دوورخرانەوەی لە یاریەكانی جامی جیهانی

یاریگا-

كەریم بێنزیما، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پەیامێكی سەبارەت بە دوورخستنەوەی لە یاریەكانی جامی جیهانی بڵاوكردەوە.

هەژماری فەرمی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرایكرد كە بێنزیما دوای ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان دەركەوتووە كە لە ماسولكەكانی ڕانی چەپیدا پێكانی هەیە و ناتوانێت بەشداری لە یاریەكانی جامی جیهانی بكات.

خاوەنی باڵۆندۆری ئەمساڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوای ئەوەی دەركەوت ناتوانێت بەشداری یاریەكانی مۆندیال بكات پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا نووسیویەتی:

” لە ژیانمدا هەرگیز بێ هیوا نەبووم تەنها ئەمشەو نەبێت، دەبێت بیر لە تیمەكەم بكەمەوە وەك هەمیشە كە كردومە، ئەم هۆكارانە وا دەكەن شوێنەكەم بۆ كەسێكی دیكە چۆڵ بكەم كە بتوانێت یارمەتی هەڵبژاردەكەمان بدات تا جامی جیهانیەكی گەورە ئەنجام بدەین، سوپاس بۆ هەموو پەیامە پشتگیریەكانتان”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button