ئه‌وروپائینگلتەرا

بەیاننامەی فەرمی مانچێستەر یۆنایتد سەبارەت بە لێدوانەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

یاریگا-

یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە لێدوانەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی یانەكەی بڵاوكردەوە.

پیرس مۆرگان ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سازكرد و تێیدا هێرشێكی توندی كردە سەر یانەكەی و تین هاگی ڕاهێنەر.

لە بەیاننامەكەی شەیتانە سورەكاندا هاتووە: ” بەرەبەیانی ئەمڕۆ یانەی مانچێستەر یۆنایتد دەستیكردووە بە ڕێكارەكان بۆ وەڵامدانەوەی چاوپێكەوتنە میدیاییەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یانەكە هیچ وردەكاریەكی زیاتر نادات تا ئەم پڕۆسەیە نەگاتە كۆتایی”.

لە ئێستادا كریستیانۆ لەگەڵ هەڵبژاردەكەیەتی بەمەبەستی بەشداریكردن لە یاریەكانی جامی جیهانی 2022 كە وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button