ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا تانە لە بڕیارەکەی سزای لیڤاندۆڤسکی دەدات

یاریگا
دوای ئەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا بەهۆی وەرگرتنی کارتە سوورەکەی یاریی بەرامبەر ئۆساسۆنا لەلایەن ئەنجومەنی لالیگا بۆ سێ یاری سڕکرا، کارگێری ئەو یانەیە تانە لە بڕیارەکە دەدات.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، تانە لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی لالیگا دەدەن بەهۆی ئەو سزایەی بەسەر گۆڵکاری یانەکەیان سەپاندووە و، داوا دەکەن کە سزاکەی لە سێ یاری کەمتر بکرێت، چونکە ئەوان لەو بڕوایەدا ئەو یاریزانە شایستەی ئەو سزا قورسە نیە.

لیڤا لە یارییەکەی گەڕی چواردەی لالیگا بەرامبەر ئۆساسۆنا کە توانیان یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک ببەنەوە، لە خولەکی 31 دوای وەرگرتنی کارتی سووری دووەم، لەلایەن ناوبژیوانی یارییەکە بە کارتی سوور دەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button