خوله‌کانی دیکە

دەنگۆی چوونی رۆناڵدۆ بۆ بایرن میونشن رەتدەکرێتەوە

یاریگا-
دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە زستانی داهاتوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن دەکات، بەڵام دەنگۆکە هەر زوو رەتکرایەوە.

فلۆریان پلێتێنبێرگ رۆژنامەنوسی ئەڵمانی لە تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە گواستنەوەی یاریزانە پۆەتوگالیەکە لەلایەن باڤارییەکانەوە دەکرێت راست نین، یانەکە هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئەو یاریزانە نەکردووە و هاوشێوەی هاوینی رابردوو گەورەترین کێشەیان تەمەنی یاریزانەکە و پلانەکانیانە.

ئەم دەنگۆیانە لە کاتێکدا بڵاوبووەتەوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتد لە دیمانەیەکدا داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button