ئه‌وروپائینگلتەرا

رۆناڵدۆ بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی ناکات

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتد لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی لەندەنی نەکردووە.

ساموێل لوکارسێت رۆژنامەنوسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، گۆڵکاری پۆرتوگالی شەیتانە سوورەکان لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی پایتەختی بەریتانیای نەکردووە و بەم شێوەیە بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی لە گەڕی شازدەی پرێمەرلیگ بەرامبەر فولهام ناکات.

رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردەوە دۆن هەفتەی رابردووش گوایە بەهۆی نەخۆشی بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لە جامی کاراباو نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button