ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یەکەمین ئاماژە بەدەرکەوت بۆ ڕۆشتنی هیگواین لە یوڤی

یاریگا- یەکەم ئاماژە دەرکەوت بۆ ڕۆشتنی گونزالۆ هیگواین لە یو ڤێنتوس، ئەوەش دوای ئاشکراکردنی درێسی یاریزانەکان لە میانی گەشتەکەیان بۆ ئاسیا.

تێیدا دەردەکەوێت هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە ناوی لەسەر درێسی ژمارە 21 هاتووە، لە کاتێکدا خۆی پێشتر لە یوڤی ژمارە 9ی دەپۆشی، ئەمەش وا لێک دراوەتەوە کە چیتر پیپیتا لە پلانەکانی ماوریزیۆ ساریدا نابێت.

لە لایەکیتریشەوە، ئاماژەی هاتنی ماورۆ ئیکاردی بەهێزتر کرد، کە ئەمەیان کارگێڕیی و ڕاهێنەری ئینتەر میلان ئاشکرایان کرد چیدیکە بەشێک نابێت لە پرۆژەکانیان.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سەنگاپوورە یوڤێنتۆس و تۆتنهام بەیەک دەگەن، یارییەکەش لە کاتژمێر 2:30 بە کاتی هەولێر دەست پێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button