ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی ئەسینسیۆ نوێ بكاتەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی ماركۆ ئەسینسیۆ نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی ئەسینسیۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ڕیلیڤۆ ڕیاڵ مەدرید بڕیاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ئەسینسیۆی داوە دوای پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی لەو یاریانەی دوایدا.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە ئۆفەرەكەی یانە شاهانەكە دوای یاریەكانی جامی جیهانی دەبێت ، كە چاوەڕوان دەكرێت ناوبراو لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ئیسپانیادا بێت.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە كۆمەڵەی پێنجەم دێت شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئەڵمانیا ، یابان و كۆستەریكا.

بابەتی زیاتر

Back to top button