ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فلیك باس لە ئامادە نەبوونی ڤێرنەر دەكات لەیاریەكانی جامی جیهانی

یاریگا-

هانز فلیك، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا باس لە ئامادە نەبوونی تیمۆ ڤێرنەر هێرشبەری هەڵبژاردەكەی دەكات لە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

ڤێرنەر لە یاری یانەكەی لایپزیگ بەرامبەر شاختار تووشی پێكان هات و یانە ئەڵمانیەكەش لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا پێكانی یاریزانەكەی ڕاگەیاند و دووپاتكرایەوە كە ناتوانێت بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی بكات.

لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی سكای فلیك دەربارەی ڤێرنەر ووتی: ئەو هەواڵە زۆر تاڵ و ناخۆش بوو ، زۆر بەداخم بۆ ڤێرنەر كە ناتوانێت بەشداری بكات لە مۆندیال، كە بەڕاستی دەیویست بەشداری بكات.

هەرورها ووتیشی: ئامادەنەبوونی لەدەستدانێكی گەورەیە بۆ هەڵبژاردەكەمان، بۆ ئەو پاڵەوانیەتیە دەچین بە بێ هێرشبەرێكی نایاب كە توانای هەبێت گۆڵمان بۆ بكات، هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ هەمووان دەخوازین.

بابەتی زیاتر

Back to top button