ئه‌وروپائینگلتەرا

سۆن نەشتەرگەری ئەنجام دەدات

یاریگا-

هیونگ مین سۆن ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی كۆریا و یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی دوای پێكانی لە یاری شەوی ڕابردووی یانەكەی نەشتەرگەری ئەنجام دەدات.

مارسیلیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری تۆتنهامی كرد و یاریەكەش لە بەرژەوەندی یانەی میوان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.

لە خولەكی 29ی یاریەكەدا سۆن بەهۆی پێكانەوە لە چواردەوری چاوی چەپیدا یاریگای بە جێهێشت و نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی تۆتنهام لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بەیاننامەیەكی سەبارەت بە پێكانەكەی سۆن بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد: هیونگ مین سۆن نەشتەرگەری ئەنجام دەدات لە چاوی چەپیدا.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەكەن كە ئەگەری هەیە سۆن نەتوانێت بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بكات.

كۆریای باشور لە كۆمەڵەی هەشتەم دێت شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی پورتوگال ، غانا و ئۆرۆگوای.

بابەتی زیاتر

Back to top button