ئاسیامۆندیال

فەرمی: سۆن بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی دەكات

یاریگا-

هیۆنگ مین سۆن، ئەستێرەی یانەی تۆتنهام و هەڵبژاردەی كۆریای باشوور دووپاتیكردەوە كە بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ دەكات لەگەڵ هەڵبژاردەكەی.

لە كۆتا یاری یانەكەی لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سۆن تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە نەشتەرگەری ئەنجامدا.

هێرشبەرەكەی سپێرز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاشكرایكرد كە ئامادەیە بەشداری لە یاریەكانی هەڵبژاردەكەی بكات لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ.

هەڵبژاردەی كۆریا لە كۆمەڵەی هەشتەم دێت شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی غانا، ئۆرۆگوای و پۆرتوگال.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button