ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید چاودێری سۆن دەكات

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی چاودێری هیۆنگ مین سۆنی كۆری و ئەستێرەی یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی دەكات.

لە ساڵی 2015 لە ڕیزەكانی بایرن لیڤەركوزنەوە سۆن پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد و گرێبەستەكەشی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی سپۆرت 1 ئەڵمانی: كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید چاودێری یاریزانەكە دەكات و سەرسامی تواناكانی ئەستێرە كۆریەكە بووە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە سۆن وایدەبینێت كە دەبێت ڕیزەكانی تۆتنهام جێبهێڵێت تا بتوانێت نازناو بباتەوە ، لە كاتێكدا كە حەوت ساڵە لە تۆتنهامە و نەیتوانیووە هیچ نازناوێك بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button