ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید ئۆفەرێکی پێشکەشی کرووس کردووە

یاریگا
تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لەلایەن کارگێری یانەکەی داوای لێکراوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکەی شاهانەکان هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، کارگێری یانەکەشی ئۆفەرێکی پێشکەش کردووە و داوایان لێکردووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کرووس دەیەوێت زیاتر بیر لە داهاتووی بکاتەوە و هەندێ لە یاریزانەکانی ریال مەدریدیش لەو بڕوایەدان ئەو یاریزانە ساڵی داهاتوو بە یەکجاری واز لە یاریکردن دێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button