ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرامۆندیال

کۆتینیۆ بانگهێشتی مۆندیالی 2022 ناکرێت

یاریگا
فلیپ کۆتینیۆ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی بەهۆی دابەزینی ئاستی، بانگهێشتی مۆندیالی قەتەر ناکرێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە، ناوەڕاستکارەکەی سلیسائو بەهۆی دابەزینی ئاستی بەم دواییە لە یانەکەی بووەتە یاریزانی یەدەک، بۆیە تیتێ راهێنەری هەڵبژاردەکەی ناچار کردووە لە شوێنی ئەو یاریزانێکی دیکە بانگهێشت بکات. بەم شێوەیە ئەو یاریزانە بەشداری مۆندیالی داهاتوو ناکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە راهێنەرەکەی سامبا دوو بژاردەی وەکو شوێنگرەوەی کۆتینیۆ بەردەستن، ئەوانیش ئێڤەرتۆن و رۆبێرتۆ فێرمینیۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button