ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاری لەسەر وادەی گەڕانەوەی کۆتینیۆ

یاریگا
فلیپ کۆتینیۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە پێکانەکەی چاکبووەتە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە یاریزانە بەڕازیلیەکەی بلاوگرانا دوایین قۆناخەکانی پێکانەکەی تێپەڕاندووە و چاوەڕێ دەکرێت دوای ماوەیەکی زۆر بگەڕێتەوە یاریگاکان و لە یاریی هەفتەی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە لالیگا بەشداری بکات.

کۆتینیۆ لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید تووشی پێکان بوو و لەو کاتەوە نەیتوانی بەشداری یارییەکانی یانەکەی و هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button