ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

دوو یانەی ئینگلیزی کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی کۆتینیۆ دەکەن

یاریگا
فلیپ کۆتینیۆ، یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کە بەشێوەی کاتی یاری بۆ یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی دەکات، وەرزی داهاتوو پیویستە بگەڕێتەوە یانەکەی، بەڵام دوو یانەی پرێمەرلیگ کێبڕکێی گواستنەوەی دەکەن.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی یانە ئینگلیزیەکە ئەم هاوینە گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، پێویستە بگەڕێتەوە ئیسپانیا، بەڵام یانە لەندەنیەکە لە هەوڵی ئەوەدایە یانە کەتەلۆنیەکە رازی بکات، بە نرخێکی کەمتر لەوەی دیاریان کردووە دەستبەرداری بن، بۆ ئەوەی لە ریزەکانیان بەردەوام بێت.

لەلایەکی دیکەوە گۆڵ ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەم دواییە یانەی نیوکاسڵ یونایتدیش لە پێناو گواستنەوەی کۆتینیۆ هاتووەتە سەر هێڵ و کێشەی بۆ یانەی ئاستۆن ڤیلا دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button