ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

تۆتێنهام شوێنگرەوەی هاری کەین لە ئیسپانیا دەگوازێتەوە

یاریگا
وا دیارە یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی بێ هیوا بووە لە مانەوەی هاری کەین گۆڵکاری یانەکەیان و لە ئێستاوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی دەدەن، بۆ ئەم مەبەستەش فلیپ کۆتینیۆ یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیان کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە یانە ئینگلیزیەکە لە کاتێکدا هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی بارسا وەکو شوێنگرەوەی هێرشبەری یانەکەیان دەدەن، ئەو یاریزانە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە، بەڵام نزیکە لە گەڕانەوە و یانەکەشی ئامادەیە دەستبەرداری بێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.

کێشەکەی هاری کەین لەگەڵ یانەکەی تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراوە و ئەو یاریزانە بەردەوامە لە بایکۆت کردنی راهێنانەکانی یانەکەی، لە پێناو ئەوەی یانەکەی ناچار بکات دەستبەرداری بن و پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button