ئه‌وروپائیسپانیا

ڤاڵڤێردی ژمارەیەكی نایابی تۆمار كرد

یاریگا-

فیدریكۆ ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوایی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی نایابی لەم وەرزەدا تۆمار كرد.

ئێلچی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیا.

ڤاڵڤێردی توانی گۆڵی یەكەنی یانەكەی بە لێدانێكی بە هێز لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمار بكات.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان هیچ یاریزانێك نیە لە پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپادا توانیبێتێ لە ڤاڵڤێردی زیاتر گۆڵی تۆمار كردبێت لە دەرەوەی هێڵی سزا.

ڤاڵڤێردی بە یەكسانی لەگەڵ مادیسۆن توانیویەتی سێ گۆڵ لە دەرەوەی ناوچەی سزا تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button