ئه‌ڵمانیائه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

دەیڤیز بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدرید

یاریگا
ئالفۆنسۆ دەیڤیز، بەرگریکاری کەنەدی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.

خۆزێ فلیکس دیاز لە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، کارگێری شاهانەکان دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو بەرگریکارەکەی باڤارییەکان بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆیە لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ ئەم مەبەستە دەست پێکردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەهۆی ئەوەی فێرلاند مێندی بەرگریکاری فەرەنسی ریال مەدرید داوای مووچەیەکی خەیاڵی دەکات، یانەکەی ئامادەیە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری بێت و دەیڤیس لە شوێنی بگوازێتەوە.

Back to top button