ئه‌مریکاجیهانیاریگا

ئالفۆنسۆ دەیڤیز مێژوویەکی هەرگیز تۆمارنەکراوی بۆ خۆی نووسیەوە

یاریگا- ئالفۆنسۆ دەیڤیز بە تەمەنێکی بچووکەوە مێژوویەکی گەورەی بۆ خۆی نووسیەوە کاتێک ناوی لە پێکهاتەی باشترینەکانی ساڵی 2020ی فیفادا هات.

دەیڤیز ساڵێکی پڕ دەستکەوتی لەگەڵ بایەرن میونخدا بەڕێ کرد و توانی شادبێتەوە بە سەرجەم نازناوەکانی ناوخۆیی و کیشوەریی و دیارترینیان چامپیۆنزلیگ بوو کە تێیدا ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کرد.

یاریزانە تەمەن 20 ساڵانە کەنەدییەکە، بە شایستەیی ناوی لە پێکهاتەی ساڵدا هات لە بۆنە گەورەکەی ساڵ کە فیفا خەڵاتی “زە بێست”ی بەخشیەوه. بەوەش دەیڤیز بوو بە یەکەمین یاریزانی کیشوەری ئەمریکای باکوور ناوی لەو پێکهاتەی فیفا بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button