ئیسپانیا

ئالابا هەوڵی رازیکردنی ئالفۆنسۆ دەیڤس دەدات

یاریگا

دەیڤید ئالابا، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەوڵی رازیکردنی ئالفۆنسۆ دەیڤیز بەرگریکاری بایرن میونشن دەدات پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، یانە شاهانەکە هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارە 22 ساڵانەکەی باڤارییەکان دەدات و دەیەوێت لە رێگەی بەرگریکارە نەمساییەکەی ئەو یاریزانە رازی بکات.

سەرچاوەکە بڵاویکردەوە باڤارییەکان بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین دەستبەرداری بەرگریکارەکەیان بن و دەیانەوێت گرێبەستەکەشی نوێ بکەنەوە.

بۆ ئەم مەبەستەش ریال مەدرید ئالابای راسپاردووە بۆ ئەوەی هاوڕێکەی پێشووی لە بایرن میونشن و بەرێوەبەری کارەکانی رازی بکات، هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button