ئه‌وروپائینگلتەرا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی ژمارە 700ی لەگەڵ یانە تۆماركرد

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی سەركەوتوو بوو لە تۆماركردنی گۆڵی ژمارە 700 لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ كردووە.

ئێڤەرتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یۆنایتدی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

لە خولەكی 29 كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هاتە جێگای مارسیال و توانی گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆمار بكات.

ئەو گۆڵە گۆڵی ژمارە 700ی یاریزانەكە بوو لەگەڵ ئەو یانانەی كە یاری بۆ كردوون.

دۆن لەگەڵ سپۆرتینگ لشبۆنە 5 گۆڵی تۆمار كردووە و لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید 450 گۆڵ و لەگەڵ یوڤێنتوس 101 گۆڵ و لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتدیش 144 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button