ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

پیۆلی: یاریزانەکان هەڵەی زۆرییان کرد بەرامبەر چێڵسی

یاریگا-ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری ئەیسی میلان دان بەوەدا دەنێت تیمەکەی هەڵەی زۆریان هەبووە بەرامبەر چێڵسی بەڵام بە ئومێدە ئەم شکستە بەهێزتریان بکات.

میلان شەوی رابردوو لە خولی پاڵەوانەکان دا، بە ئەنجامی ٠-٣ دۆڕا بە چێڵسی. پیۆڵی دوای یارییەکە وتی “دەبوو باشتر بین لەوە، بە خراپی دەستمان پێنەکرد بەڵام زوو ئاستی خۆمان لەدەستدا و بە بێ هیچ فشارێک هەڵەی زۆرمان کرد، کاتێکیش ئەو هەموو هەڵەیە دەکەیت بەرامبەر یانەیەکی وەها بەهێز، دۆخەکە ئاڵۆز دەبێت. پێکانی بەشێک لە یاریزانەکان بیانوو نیە و تیمەکە ئامادە بوو بەڵام بەردەوام بە ئاسانی تۆپمان لەدەست دەدا و بۆشایی زۆرمان بۆ چێڵسی دەهێشتەوە. دۆڕانەکان دەبێت یارمەتیمان بدەن گەشە بکەین، ئەبێت زیاتر هەوڵبدەین و زیاتر رژد بین. دۆڕانێکی قورسە ، دەبێت رۆژی شەممە نیشانی بدەین کە ئێمە کێین”.

رۆژی شەممە لە یاری لوتکەی خولی ئیتاڵیدا، میلان رووبەرووی یوڤێنتۆس دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button