ئه‌وروپائینگلتەرا

فودین گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێدەکاتەوە

یاریگا-
فیل فودین، هێرشبەری ئینگلیزی یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێدەکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری ستیزن لەگەڵ هێرشبەری یانەکەیان رێکەوتوون و بڕیارە بەم زووانە گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی پێنج وەرزی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێ بکرێتەوە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە تەنها هەندێک وردەکاری لەسەر مافی وێنەکانی ئەو یاریزانە ماوە و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیک گرێبەستەکەی فودین نوێبکرێتەوە.

Back to top button