ئه‌وروپائینگلتەرا

فودین تووشی کۆرۆنا بوو

یاریگا
فیل فۆدین، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و یانەی مانچێستەر سیتی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

گاریت ساوسگێت راهێنەری سێ شێرەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر هەنگاریا رایگەیاند هێرشبەری هەڵبژاردەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و، بەم هۆیەوە بەشداری دوو یاری داهاتوویان بەرامبەر هەنگاریا و ئەڵمانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ناکات.

فودین لە ماڵەکەی خۆی کەرەنتین کراوە و ئەستەمە بۆ دوو یاری دوای یارییەکانی بەرامبەر هەنگاریا و ئەڵمانیاش بگەڕێتەوە.

Back to top button