ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نکونکو لەگەڵ یانەی چێڵسی گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
کریستۆفەر نکونکو، هێرشبەری فەرەنسی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا بڕیاریداوە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە بکات.

دەیڤید ئۆرنستین لە رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی زانیاری دەستکەوتووە، هێرشبەرە فەرەنسیەکە لەگەڵ بلوز گەیشتووەتە رێکەوتن و هاوینی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ لەبەر دەکات.

رۆژنامەنوسەکە هەفتەی رابردووش بڵاویکردەوە ئەو یاریزانە پێشوەختە پشکنینە پزیشکیەکانی یانەکەی کردووە.

Back to top button